AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١ ١٣:٢٣

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا:

کاتی کۆتایی هاتنی هاوکاری ئەمریکا و کوردی سووریا نادیارە

کاتی کۆتایی هاتنی هاوکاری ئەمریکا و کوردی سووریا نادیارە

وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند هێشتا خشتەی دیاری کردنی کات بۆ کۆتایی هاتنی هاوکاری هێزە کوردییەکانی سووریا و ئەمریکا بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سابرینا سەنگ، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریژا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنیران بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان وتی: چوار داعشی کە ئەو ئۆپراسیۆنەدا کوژراون.

ناوبراو جەختی کرد کە سەرەڕای ئەوەی کە داعش ئەو هێزەی ڕابردووی نییە بەڵام هێشتا توانایی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی هەیە. بەم حاڵەوە تا کاتێک کە پێویست بە بەرەنگار بوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەیە، ئەمریکا لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هاوکاری دەکات.

سینگ سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا خشتە کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەیە یان نا، وتی کە لە ئێستادا خشتەی کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و کۆتایی هاتنی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردییەکان بوونی نییە.

News ID 51820

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha